نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 11 دیاریكرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا مۆلیدە سلێمانی


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌، 3/12/2023 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (44) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (10.000) بۆ (11.000) دیناره‌، بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان (225 بۆ 250) کاتژمێر کاریان کردوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

هەروەها هەندێک شوێن بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (12.000 بۆ 13.000 ) دینار.

ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (13.000 بۆ 14.500) دینارە.

هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى (12) گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان تەنیا لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کۆژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 7:00 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن.

رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزا ده‌درێت.

کامەران کەریم