لە مەرزی باشماخەوە تا قەزای پێنجوێن هەزار نەمام نێژران

(0) / / کردستان / زایەڵە باشماخ نەمام کوردستان


Dec 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: بە ئامانجی زیاتر سەوزکردن و پاراستنی سروشت و ژینگەی سنورەکەیان لە بەرواری ٢٠٢٣/١١/٣٠ بە ئامادەبوون و هەماهەنگی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن و سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای پێنجوێن و ڕێکخراو و کەسایەتیەکانی سنورەکە ( ١٠٠٠ ) نەمام لەجۆری ( توو ) لە سەر ڕێگای مەرزی باشماخەوە تا ناو شاری پێنجوێن نێژران ،هەروەها نزیکەی ( ٢٠٠٠ ) هەزار نەمامی تریش درا بە هاووڵاتیان تاکو بەشداربن لە سەوزکردنی سنورەکەیان . 

شایەنی باسە سەرجەم نەمامەکان لە لایەن بەرێز ( حاجی حەبیب کانی شابانی ) دابینکراوە . بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاسی بەڕێزیان دەکەین و نموونەی زۆربێت .

کامەران کەریم