ئێران بۆچی لەگەڵ چین ڕێکەوتنی ستراتیژی واژۆ کرد؟

(0) / مقالە


Mar 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئیحسان کازمی لەم یادداشتەدا جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە: دەکرێت ڕووکردنی تاران بەرەو ڕۆژهەڵات لە ئاکامەکانی دژایەتی ترەمپ لە گەڵ ئێران دابنرێت.

زایەڵە: لە ڕاستیدا وەلاوەنان و پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ( بەرجام ) لە دەوڵەتی ترەمپ دا ئێرانی گەیاندە ئەم ئاکامە کە دەبێت لە گەڵ ستراتیژی"خۆڕاگری نەتەوەیی"ستراتیژی" ڕووکردن بەرەو ڕۆژهەڵات"یش وەک دوو ڕێگای ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا ڕچاو بکات.

۷ی نەورۆزی ۱٤۰۰ دانووستان و ڕاوێژکارییەکانی چەن ساڵەی نێوان ئێران و چین گەیشتە ئاکام و بەڵگەنامەی هاوکارییە درێژ خایەنە ۲٥ساڵەییەکەی ئێران و چین لە لایەن وەزیری دەرەوەی هەر دوو وڵاتەوە واژۆ کرا.

ئەم ڕێکەوتنە دەکرێت وەک بەرهەمی سەفەری فەرمی شی جین پینگ سەرۆک کۆماری گەلی چین بۆ تاران لە 3ی ڕێبەندانی ۱۳۹٤ ناوببرێت.

لەم سەفەرەدا ڕێبەری باڵای ئێران ئەم پێشنیارەی دا و هەر دوو وڵات لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دا ئاستی پەیوەندی دوولایەنەیان  بۆ"بەشداری گشتگیری ستراتژی" بەرز کردەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران و چین بە مەبەستی لەبەرگرتنی پەیوەندییەکی درێژخایەن لە ماوەی ۲٥ ساڵ دا لە خاڵی شەشەمی ڕاگەیاندراوەکەدا ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاوێژ و دانووستان بە مەبەستی گرێبەستی بەڵگەنامەی هاوکاری دریژخایەن ڕاگەیاند.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی دژایەتی و ڕووبەڕووبونەوەی زاتی لە گەڵ ڕۆژئاوادا و ئەو بیرۆکە باوە، هەمیشە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ڕۆژئاوادا کیشە و ئاژاوەی هەبووە بە جۆرێک پاش چوار دەیە لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی کێشەی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا درێژەی هەبووە . ئەم کێشەیە پێش هەموو شتێک شووناسییە و کێشە گەلێکی ئابووری و سیاسی و ئەمنی لە گەڵ دایە.

لە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ڕۆژئاوادا بەتایبەت ئامریکا کۆماری ئیسلامی دوو  ستراتیژی تەواو کەری گرتوەتە پێش . لە یەک لاوە " خۆڕاگری نەتەوەیی" له بەرانبەر هێرشە ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسیی و ئەمنییەکانی کۆی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان ، لە لایەکی ترەوە پەنابردن بۆ "هاوپەیمانێتی لەگەڵ وڵاتانی دژی ڕۆژئاوا".

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ستراتژی  "خۆڕاگری نەتەوەیی" لە بەرانبەر ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا لە چوار دەیەی ڕابردوودا هەڵوێستی چاکی گرتوەتە بەر بەڵام لە ستراتژی "هاوپەیمانێتی لە گەڵ وڵاتانی دژی ڕۆژ ئاوا"دەسکەوتەکەی جێی ڕەزامەندی نییە.

یەکەم دەرکەوتەی ڕوونی ڕووکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ستراتژی ڕووکردنە ڕۆژهەڵات، ئەندام بوونییەتی لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە سەردەمی دەوڵەتی ڕیفۆرمخوازەکان دا کە بە ئامانجی ڕاگرتنی هاوسەنگی لە بەرانبەر ئەمریکادا پێکهاتبوو. ئێران لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای وەک ئەندامی چاودێر چالاکی دەکات . بەم شێوەیە ئەندامێتی ئێران لەم ڕێکخراوەیەدا کاریگەری و دەسکەوتێکی ئەوتۆی نەبووە.

وە ئاکام گەیشتنی دانووستانی ناوەکی ئێران و ڕۆژئاوا  لە دەوڵەتی ڕیفۆرمخوازەکاندا و سەرهەڵدانی دەوڵەتی ڕاستگەرای ئەحمەدی نەژاد ،سیاسەتی ڕوانین بۆ ڕۆژهەڵات  تاڕادەیەک بەهێز بوو  بووە بنەمای بڕیاردان لە ئاستی سیاسەتی دەرەکی دا.

بە هاتنە سەرکاری دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی لە ساڵی۱۳۹۲ی هەتاوی و پێکهاتنی ڕێکەوتنی بەرجام سیاسەتی ڕوانین بۆ ڕۆژهەڵات لە سیاسەتی ئێران دا کەوتە پەراوێزەوە و ئێران هەوڵی دا لە هەنگاوی یەکەم دا بە لابردنی ئاڵۆزی و لە قۆناغی دوەم دا بگاتە هاوسەنگی وسازیان لەگەڵ ڕۆژئاوادا. بەڵام هاتنی ترەمپ ئەم بەرنامەیەی تێک دا و دیسان ستراتژی  ڕوانین بۆ ڕۆژهەڵات لە دانیشتنە سیاسییەکان دا زەق بووەوە.

دەکرێت ڕووکردنی ئێران بەرەو ڕۆژهەڵات لە ئاکامەکانی دژایەنی ترەمپ لە گەڵ ئێران دابنرێت.

لە ڕاستیدا گۆشەگیری بەرجام لە دەوڵەتی ترەمپ دا ئێرانی گەیاندە ئەم ئاکامە کە دەبێت ستراتژی"خۆڕاگری نەتەوەیی" و ستراتژی" ڕووکردن بەرەو ڕۆژهەڵات" وەک دوو ڕێگای ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەمریکا و ڕۆژئاوا ڕچاو بکات.

بە واتایەکی تر بەشی یەکەمی سیاسەتی دەرەکی ئێران خۆڕاگری نەتەوەیی لەبەرانبەر ئەمریکا و ڕۆژئاوایە و بەشێکی تری دۆستی دریژ خایەن و هەمیشەیی لە گەڵ وڵاتانی دژی ڕۆژئاوایە .ئەم سیاسەتە دوو لایەنەی کۆماری ئیسلامی لەلایەکەوە دەتوانێ ببێتە هۆی هاوسەنگی هێز لە بەرانبەر ئەمریکا و ڕۆژئاوا و هاوپەیمانانی و لە لایەکی ترەوە توانای دەسپێکەری بۆ ئێران بهێڵێتەوە.