ڕێککەوتنی ستراتیژیی تاران _ پەکین  زەبرێک لە واشنتۆن

(0) / راپورت


Apr 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە: ڕێککەوتننامەی ئەم دواییەی هاوکاری ئابووری و ئەمنی ئێران و چین کاریگەرییەکی بەربڵاوی لەسەر ژئۆپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبێت.بێ گومان هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ناوچەیی و ئێران و گوشار خستنەسەری لەبواری دارایی، ئەو دوو وڵاتەی بەرەو ئەو ئاقارە برد. ئەم ڕێککەوتنە بۆ تاران بۆ خۆڕاگری لە دۆخی ئاڵۆزی ئەو گەمارۆیانەی کە لە سەردەمی هاتنەدەرەوەی حکوومەتەکەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ناوەکی لە ساڵی ۲۰۱۸، هاوبەشێکی ئابووری فەراهەم دەکات و بۆ پەکینیش، ئەم ڕێککەوتنە مامەڵەیەکی گرنگ لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتە بەرهەم هێنەرەکانی نەوت لە قەراغی کەنداوی فارس کە هاوبەشی ئەمنییە لەمێژەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانن، لەقەڵەم دەدرێت.

وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە هێشتا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام مەبەست لەم ڕێککەوتنە دروستکردنی رەوتی نەگۆڕ و هەمیشەیی نەوتی ئێران بۆ چین لە بەرانبەر سەرمایەگوزاری پێویست لە ژێرخانە گرنگەکانی ئێرانی- لە بەندەرەکان تاکوو هێڵەکانی ئاسن، وزە و پترۆکیمیاییە. ئەگەر گرژییە ژئۆپۆلیتییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن بگاتە لووتکە و ئەو وڵاتە عەرەبییانەی کە لەژێر گوشاری ئەمریکادان ناچار بکات بچنە بەرەی یەکێکیان، چین دەتوانێت دڵنیا بێت لەوەی کە ئێران هاوبەشێکی متمانە پێکراوە. لە هەمان کاتدا، ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەرژەوەندی دارایی و  ستراتیژیی تاران لە ئاسیادا بێت.  ماوەیەکی زۆرە کە تاران خەون بە ئەندامییەتی لە ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای- یەکیەتی ئابووری و ئەمنی ئۆراسیا بە ڕێبەرایەتی چین و ڕووسیاوە دەبینێت. لەوانەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە ڕاستی، چونکە ئێران پێگەیەکی دیاری لە داهێنانی بەرزەفڕانەی پشتوێن و جادەی چین هەیە.

سەرنەکەوتنی بەرجام لە دابین کردنی سەرمایەی دەرەکی و گەشەی ئابووری ئێران بەرپرسە میانەڕۆ و ڕیفۆرمخوازەکانی کە  بە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ یەکیەتی لەڕادەبەدەر ژئۆپۆلیتیک لەگەڵ چین و ڕووسیا بەشوێن باشتر کردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوا بوون، تووشی کێشە کردووە. لە ئێستادا بارودۆخی سیاسی بۆ باشتر کردنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن و تاران بەهۆی کاریگەری سیاسەتی نێوخۆی هەردوولا، سنووردارە. هەرچەندە ئێران بەردەوام تەکنۆلۆجیا و سەرمایەگوزاری ئەورووپی و ئەمریکی بەلاوە باشتر بووە، بەڵام ئێستا بە کێشەی کەمترەوە ڕازییە بە نموونەی چینی ئەوانە. پێچەوانەی ئەورووپا و ئەمریکا، چین لە بەرانبەر ئاراستە کردنی ئەو شتانە بەدووی گۆڕینی سیاسەتی نێوخۆی و سیاسەتە ناوچەییەکان یان بەرنامەی مووشەکی ئێران نیە. سەرەڕای ئەمەش پەیوەندییە ستراتیژییەکانی دیکەی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری نابێت لەسەر سیاسەتەکانی چین لە بەرانبەر ئێران. چین پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ئەو ئەکتەرە سەربەخۆییانەی کە لە بەرانبەر گوشارەکانی ئەمریکا متمانە پێکراو بن، بەلاوە باشترە و ئەمەش بۆ ئێران زۆر گونجاوە.

ڕێبەری ئێران پابەندە بەوەی کە هەرچەشنە سزایەک ڕادەکێشێت و وادیارە کە ئابووری ئێران لەگەڵ ئەو سزایانەدا دەگونجێنێت. هەندێ کەس لەنێو دامەزراوە سیاسییەکانی ئێران - بەتایبەت تووندڕەوەکان- پێشوازی دەکەن لە ئەو دەردەی که گەمارۆکان بە سەر ئابووری هێناویانە لەبەر ئەوەی بووەتە هۆی دەستبەردار بوونی ئێران لە هەناردە کردنی وزە و ڕووکردن لە فرەچەشنی ئابووری و گرنگی دان بە بەرهەم هێنان و بەکارهێنانی ناوخۆیی. ئەوان بەهیوای ئەوەن کە بە گرنگی دان ئێران بە ئابووری نێوخۆیی خۆی و بازرگانی کردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە ڕووبەڕووی سیستەمی دارایی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکان، گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرییەکی کەمتریان هەبێت.

ڕێککەوتن لەگەڵ چین ( لەوانەیە دواتریش ڕووسیا) بەدیهێنانی مەنتیقی ئەم هیوایەیە.

ئاماژەکان سەلمێنەری ئەوەن کە ئەم ڕەفتارەی تاران کاریگەری خۆی هەبووە. نزیکەی ۵۰ ساڵ پێش ئێستا نەوت لەسەدا ۵۰-ی بەرهەمی نێوخۆیی ئێران پێکدەهێنا بەڵام ئەم ڕێژەیە ئێستا بۆ لەسەدا ۱۵ کەمی کردووە. لایەنگرانی " دانانی گوشاری ئەوپەڕی" پێیان وایە کە حکوومەتی ئێران بەم هۆیەوە هەژارتر بووە چونکە ئابوورییەکەی لە کاتی هاتنەدەرەوەی دۆناڵد ترامپ لە ڕێککەوتنی ناوەکی زیاتر لەسەدا ۱۵ بچووک بووەتەوە و گەمارۆکان بەشێوەیەکی بەرچاو هەناردەکردنی نەوتی کەم کردووەتەوە؛ بەڵام " دانانی گوشاری ئەوپەڕی" هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕەفتارە ناوچەییەکانی ئێران یان تەسلیم بوونی لە بەرانبەر داواکارییەکانی ئەمریکاوە نەبووە. لەڕاستیدا ئاماژەکان دەرخەری ئەوەن کە ئابووری ئێران زیاتر خۆڕاگر بووە: بەپێی پێشبینی سندووقی نێودەوڵەتی دراو، ئابووری ئێران لە ساڵی ۲۰۲۱-دا بەڕێژەی لەسەدا ۳.۲ گەشە دەکات.

ئەمە چ مانایەکی هەیە بۆ واشنتۆن؟ داکۆکیکەرانی دیپلۆماسی بەهیوای ئەوە بوون کە حکومەتەکەی بایدن بەخێرایی بێتەوە ناو ڕێککەوتنی ناوەکی و لەم ڕێگەیشەوە، دۆخی سیاسی پێویست بخولقێنێت بۆ وتووێژ کردن لەسەر بابەتەکانی دیکە کە هەردوولا بیانەوێت‌. بە نزیک بوونەوەی ئێران لە چین و ڕووسیا، لەوانەیە ئەم هیوایە لەکیس بچێت. ئەگەر تووندڕەوەکان پاش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری هاوینی ئەمساڵ کارتەکانی گوشار لە تاران بەدەست بهێنن چاوەڕوان دەکرێت مەیلێکی کەمتر بۆ وتووێژی لەم شێوەیە بوونی هەبێت. لەبەرانبەردا، تاران ڕوو دەکاتە یاری درێژخایەن. پەیوەست دەبێت بە ئابوورییەکانی دیکەی ئاسیا کە عارەبانەی خۆیان بە بازرگانی و گەشەی چین بەستووەتەوە. ئەگەر ڕۆژئاوا وەکوو پێشوتر بیەوێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکات، لەوانەیە هاوبەشێکی دانووستاندنی دژە ڕۆژئاوای و سەرسەختتر لە هاوبەشی کاتی دانووستاندنی بەرجام لە ساڵی ۲۰۱۵ لە بەرانبەر خۆیدا ببینێت.

ئەگەر ئەوە قبووڵ بکەین کە ئەمڕۆ لە جیهانی ڕکابەرایەتی لەسەر هێزی سەرووتر داین، ئەوە واتای ئەوەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانیش هەمان ئامانجی هەیە. وەکوو وڵاتانی دیکەی ئاسیا کە پاش هاتنەدەرەوەی ئەمریکا لە بەشداری دوو لایەنەی زەریای هێمن (ترەنس پۆسیفیک) یەکیەتی بازرگانی تایبەت بەخۆیان پێکهێنا یان چوونە ڕیزی چین، ئێرانیش بڕیاری داوە گرەو لەسەر وڵاتێک بکات کە پێیوایە لە بواری سەرووتری ئابووری و تەکنۆلۆجی دەکەوێتە پێشی ویلایەتە یەکگرتووەکان. ئەوە کاتە، دەریدەخات کە ئەمە گرەوێکی باش بووە یان نا.

سەرچاوە: ڕیسپانسیبل ئستیت کرێفت