مقاومەى ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بەندەری حەیفا

(0) / / جهان / زایەڵە ئیسرائیل مقاومەی ئیسلامی حەیفا


Feb 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  مقاومەى ئیسلامی لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر بەندەری حەیفای ئیسرائیل.

 مقاومەى ئیسلامی لە عێراق، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا زانیاریی سەبارەت بەو هێرشە خستەڕوو کە لە ڕێگەی سووریاوە بە فرۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامیانداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر بەندەری حەیفا لەسەر خاکی داگیرکراوەی فەڵەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە و، بەردەوامیش دەبن لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل.

مقاومەى ئیسلامی لە عێراق بە گشتیی لە خاڵێکی نزیک لە بەرزاییەکانی جۆلان لە بەری سووریا، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر شارە ستراتیجییەکان و خاڵە سەربازییەکان و ژێرخانی ئیسرائیل.