زایەڵە - مەرزی باشماخ گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم ئەو گەشتیارە خۆشەویستانە دەکەین کە بە ئۆتۆمبیلی خۆیان دەیانەوێت گەشت بکەن بۆ ووڵاتی ئێران لەئێستادا و لەبەرواری (٢٠٢٤/٢/٨) گەشت کردن بەئۆتۆمبیلی تایبەتی خۆیانەوە تا بەرواری (٢٠٢٤/٢/١٢) ڕۆژی دووشەمە ڕاگیراوە بەبۆنەی یادی ڕۆژی (٢٢) بەهەمەنەوە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران پشووە بۆماوەی (٤) ڕۆژ ، گەشت کردن بەبێ ئۆتۆمبیل ئاساییە وهاتووچۆی بارهەڵگر و بازرگانی ڕانەگیراوەو ئاسایی بەردەوام دەبێت لەگەڵ ڕێزماندا بۆ سەرجەم گەشتیارانی خۆشەیست .
کامەران کەریم