خانمانی وەرزشوانی ئێرانی بۆ جاری سێهەم جامی پاڵەوانێتی "کافا"یان بردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ جام وەرزش


Feb 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تۆپی پێ نێو هۆڵی خانمانی ئێرن، ئەمجارەش میوانداری پێشبڕکێیەکانی تووشی شکست کرد و بۆ جاری سێهەم وەکوو پاڵەوانی ئەو تورنۆمێنتە ناسێندرا.
 
دیداری تیپەکانی تۆپی پێ نێو هۆڵی خانمانی ئێران و تاجیکستان بەڕێوەچوو کە تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران بە ئاکامی 9 بەر 0 تیپی میوانداری تووشی شکست کرد و بۆ جاری سێهەم وەکوو پاڵەوانی ئەو تورنۆمێنتە ناسێندرا.
 
تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا بوێرانە 5بەر1 ئوزبکستان و 11 بەر 0 قێرقیزستان و 9 بەر 0 تورکەمنستانیشی تووشی شکست کرد.
 
تیپی نیشتمانی خانمانی ئێران خۆی تەیار و ئامادە دەکات بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا و بەدەستهێنانی یەکەمین خولی قارەمانی جیهان کە لە ساڵی 2024 و 2025ی زاینی بەڕێوەدەچێت.
 
کەژاڵ حەمیدی