به‌بڕی زیاتر له187 ملیۆن دینار له سلێمانی پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت
(0) /
زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند:به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به‌بڕی زیاتر له (187) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
پرۆژه‌كه‌ش بریتییه له (دانانی 2 محاویله‌ی 400 كه‌ی ڤی ئه‌ی بۆ مساعدی هه‌ردوو محاویله‌ی ژماره 28+29 له‌فیده‌ری 173ی وێستگه‌ی چوارباخ بۆ گه‌ڕه‌كی قالاوا" دانانی 2 محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 13 فیده‌ری 21 له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تۆڕی محاویله‌ی 13 له‌سنووری صیانه‌ی شه‌هید" چاكسازی تۆڕی كاره‌بای ماڵان له‌گه‌ره‌كی به‌ختیاری) له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی/رۆژئاوا.
بودجه‌ی پڕۆژه‌كه بریتییه له (187.226.500) ته‌نها سه‌دو هه‌شتاوحه‌وت ملیۆن و دوو سه‌دو بیست و شه‌ش هه‌زارو پێنج سه‌د دینار، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای (#روانین) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاره له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: