مۆتەکەی برسیەتی لەسەر کەرتی غەزە؛  700 هەزار منداڵ دووچاری گیان وشکبوونەوە بوونەتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە فەڵەستین برسیەتی ئیسرائیل


Feb 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نیو ملیۆن فەلەستینی لە باکووری کەرتی غەزە لە فەلەستین، بەدەست برسییەتییەوە دەناڵێنن مەترسی مردنیان لەسەرە، ئەوەش بە گوێرەى هەواڵێکی سکای نیوز.

کەناڵى سکاى نیوز لە زاری سەرچاوە پزیشکییەکانی کەرتەوە زانیارییەکانی وەرگرتووە و بڵاویکردووەتەوە نزیکەی نیو ملیۆن فەلەستینی لە کەرتی غەزە، بەدەست برسییەتی توند و کەمی خۆراکەوە گرفتارن، 350 هەزار نەخۆشیش هەن نەخۆشییەکانیان درێژخایەنە و بێچارەسەر و دەرمانن، هەروەها نزیکەی 60 هەزار ژنی دووگیانیش پێویستیان بەچاودێریی هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵەکە، نزیکەی 700 هەزار منداڵ لە کەرتەکە، بەدخۆراکن و دووچاری گیان وشکبوونەوە بوونەتەوە و بێچارەسەر و فریاگوزاریین.

کەناڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئیسرائیل دانیشتوانی کەرتی غەزەی گۆشەگیر و گەمارۆداوە، دەشخوازێت بەو کارە، نەخۆش و برسییانبکات، دەشڵێت “بەردەوامبوونی جەنگی غەزە، بە مانای جینۆسایدی زیاتر دێت”