پەرلەمانتارێکی بەغداد بۆ زایەڵە: کۆمەڵێک پڕۆژە کاریان لەسەر دەکریت بۆ خستنە خزمەتی هاوڵاتیان

(0) / / گفتگو / زایەڵە سروە محەمەد پڕۆژە هەرێم


Feb 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سروە محەمەد ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، سەردانی وەزارەتی پلاندانانمان کرد،لەناو وەزارەتەکەدا سەردانی سندوقی بوژانەوەی کۆمەڵایەتیمان کرد.جێگای ئاماژەپێدانە ئەم سندوقە لەلایەن هاوکاری نێودەوڵەتی دامەزراوە کە  تایبەتە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچەکانی عێراق.

بۆ ئەو مەبەستە ئەم پڕۆژانە لەساڵی ( ٢٠٢١ ) تاوەکو ئێستا لەوین بەڵام بەهۆکاری کۆمەڵێک کێشەو ڕێنمایەوە ئەم پڕۆژانە جێبەجێ نەکراون پاش کۆبونەوەیەکی ( ٢ ) کاتژمێری لەگەڵ بەڕێز بەڕێوبەری فەرمانگاکە و بەڕێز ئەندازیار ( وسام ) ئەندامی سندوقەکە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەو هۆکارو ڕێنمایانەی دەبێتە هۆکاربۆ ئەوەی ئەم پڕۆژانە ( ئیحالە ) نەکریت قسەی لەسەر کرا بڕیاردرا کەوا لەنزیکترین کاتە پڕۆژەکان ( ئیحالە ) بکریت کە سنوری پارێزگای سلێمانی دەگریتەوە .

وتیشی، پڕۆژەکان پێکهاتوون لەمانە،دروستکردنی خوێندنگایەکی ( ٩ ) پۆلی بۆ گوندی شێخ لەنگەر لەکەلار . قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی خان رەئوف .گەیاندنی تۆڕی کارەبا بۆ گوندی قەشقە  لەناحیەی قادر کەرەم چەمچەماڵ. چاککردنی ڕێگای گوندەکانی شێخ مارین . بیۆری . ماڵومە . چۆخماخ . سوڕەقەڵات / لەقەزای ماوەت . چاککردنی ڕێگای گوندی بانی شار لەناحیەی خورماڵ . ڕێگای گوندی وێنە لەقەزای پێنجوین . چاککردنی ڕێگای گامێش تەپە لەقەزای سەیدسادق.چاککردن و ڕاکێشانی پڕۆژەی ئاوی شێرەمەڕ . چاکردنی پڕۆژەی ئاوی گوڵانی خوارو چاککردنی کێشەی ئاوی هەندێک گوندی دیکە . ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژە لە قەزای دوکان . چاکردنی پڕۆژەی ئاوی گوندی لفتی ئاغا و نەوجۆڵ لەقەزای کفری و هەندێک گوندی دیکە .دروستکردنی یاریگای ( ٦ ) یاریزانی چەند ژوورێک بۆ ناحیەی بنگرد .

کامەران کەریم