زایەڵە؛ بۆچی خەڵکی ھەڵەبجە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکار ناھێنن، بۆچی دانشتوانی هه‌ڵه‌بجه متمانه‌یان به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نه‌ماوه، ئەو بێ متمانەیەی تەندروستی وای کردووە کە گومانمان لە ھەڵمژینی ھەواش ھەیە، جا ئەگەر ڤاکسینێک بێت و لە لایەن تەندروستییەوە بە ھاونیشتمانیان بدرێت، بۆیە ئەم دەرھاویشتانەی کۆمەڵانی خەڵ وای کردووە کە نەک ڤاکسینەکە بەکار ناھێنین بگرە لەوەی كه ئه‌و نەخۆشانه‌شمان کە ئێستا چارەسەری کۆرۆنا وەردەگرن له بەکاری هێنانی ئه‌م ڤاكسینه ده‌ترسن، لەھەمان کاتتدا کەهه‌ڵگرانی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دەلاقەیەک دەگەرێن بۆ چارەسەری ئەم ڤایرۆسە نەگریسە، بۆیە بێ سیقەی و بێ متمانەیی تەندروستی وای کردووە کەبۆ چەمکی ھەر وشەیەکی تەندروستی دونیایەک وشەی شاراوە و واتای شاراوە خۆیان حەشارداوە لەپشت بێ متمانەیی وەزارەتی ته‌ندروستییه‌وه، دەبێت لەوە تێ بگات کە چیتر ھاونیشتمانیان وشیارن لە بەرامبەر واتا شاراوەکاندا، بۆیە دانیشتوانی ھەڵەبجە لە سەرەتای دروست بوونی ئەم شارەوە ئه‌گه‌ر باسی مێژووی ئه‌م شاره بكه‌ین ده‌بینین ئه‌م شاره هه‌میشه جێگای ڕۆشنبیر و ڕۆشن فکرانی کوردستان بوون ھەر ئەوە بووە وای کردووە ببێتە جێگای سەرھەڵدانی ھەموو را جیاوازەکان بۆ یه له وه‌رگرتنی ئەم ڤاکسینەشدا هه‌مان دید و بۆچوونی مێژووی ئه‌م شاره دووباره بووه‌ته‌وه.
بۆیە لاتان دشوار_ شاراوه نەبێت کە ھاونیشتمانیانی ئەم شارە ئەم ڤاکسینە بەکار ناھێنن، دیوێکی تری وەرنەگرتنی ڤاکسینەکە کارمەندانی تەندروستی خۆیانن کە جۆرێکیان خوڵقاندووە و بێ متمانەییا دروست کردووە ھیچ بەرچاو روونییەکیان نەداوەتە دانیشتوانی ئەم شارە ده‌بوو له به‌كارهێنانی ئه‌م ڤاكسینه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای هه‌له‌بجه باسێكی به وردی له سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ڤاكسینه بكردایه له‌سه‌ر ده‌رهاویشته باشه‌كانی وكاریگه‌رییه‌كانی به به‌رگری له‌ش و جه‌سته‌ی مرۆڤ، ڕه‌نگه ئه‌مه یەکێک بێت لە خاڵەلاوازەکانی کارمەندانی تەندروست ئەم شارە بۆیە با غامز نەبێت و رونبێت، خەڵکی ئەم شارە لەخۆوە ئەم بڕیارەیان نەداوە، بۆیە لە وڵاتانی دونیادا لە سەرەتادا به به‌رچاو ڕوونییه‌كی ته‌واوه‌وه به كار هێنراوه، لە وەزیری تەندروستییەوە دەست پێ دەکرێت، یان لە وڵاتێکی وەک ئێران‌دا وەزیری تەندروستی ئێران له سه‌ره‌تادا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه پێش خۆی لە کورەکەی تاقی ده‌كاته‌وه و له ده‌مار و ڕۆحی خۆیه‌وه دەستی پێ‌کرد، بۆیه وای لێهات هه‌موو دانشتوان به په‌رۆشه‌وه سه‌ره‌یان ده‌گرت بۆ به‌كار هێنانی ڤاكسینه‌كان، به‌ڵام پێچەوانەوه ھەرێمی کوردوستانه‌وه كه نه‌یان توانی ئه‌و متمانه‌یه دروست بكه‌ن به تایبه‌تی له پارێزگایه‌كی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه‌دا زۆر به ڕوونی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه ده‌بوولە شارێکی وەک ھەڵەبجەدا سەرەتا بەرپرسانی حوكمی و حیزبی به هه‌موو ئۆرگان و ڕه‌نگه جیاوازه‌كانه‌وه، دکتۆر و کارمەندانی تەندروستی له ئه‌لفه‌وه تا یا پێویستە لە خۆیانەوە دەست پێ بکەن به به‌رچاوی زوومی كامێراكانه‌وه به كار بهێنرایه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كارمه‌ندانیش به‌شدار نه‌ده‌بوون له به‌كار هێنانی ڤاكسینه‌كه‌دا، بۆیه ئه‌و نوكه ده‌رزییه متمانه یه‌ی كه‌هه‌بوو له ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه نه‌ما هاونیشتمانیانی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌ن ڤاكسینه‌كه وه‌ر نه‌گرن، بۆیه ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئه‌م شاره له وه تێبگات كه چی دی جارێكی تر ڕوو به‌ڕووی ئه‌م كۆمه‌ڵه تانه‌و ته‌شه‌رانه نه‌بنه‌وه كارێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌كان شوێنی چاره‌سه‌ر بن بۆ هاوڵاتیان نه‌ك هه‌ڵهاتنبێت له نه‌خۆشخانه‌كان و به كار نه‌هێنانی ڤاكسینه‌كان.
د.هێمن كریم
مامۆستا له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور