فۆربیس: ھاوبەشی ستراتیژیکی ئێران و چین ئاکامگەلێکی توندی بۆ ئەمریکا ھەیە

(0) / مقالە


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

گۆڤارێکی ئەمریکی بە ئاماژەی ئەو ئاکامانەی کە ھاوکاری ئێران و چین بۆ ستراتیژییەکانی واشنتۆن ھەیەتی نووسیویەتی، ئەگەر سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێشتر وای دەزانی کە دەتوانێت بەرجام بخاتەوە دانووستان ئێستا ئەم کردەوە دژوارتر بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، گۆڤاری فۆربیس لە یاداشتێکدا  لە نووسینی "ئارییەل کووھین"  لێکۆڵەری ئەمریکی ـ ئیسراییلی، باسی واژۆی بەڵگەنامەی ستراتیژی نێوان ئێران و چین کردووەو نووسیویەتی ئەم ڕێکەوتنە ئاکامگەلێکی توندی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان ھەیە.
لە سەرەتای ئەم یاداشتەدا ئاماژەی بە بەرژەوەندییەکانی ئەم بەڵگەنامەیە بۆ ئێران و چین کردوە و نووسیویەتی:" جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەوڵ دەدا بە بانگھێشتی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیچین لە بونیاتنانی سەرمایە لە ئاسیای ناوەندی و ئافریقا و وڵاتە گەشەنەکردووەکان دا ڕێکەوتنێکی دژ بە ئەوان پێک بھێنێت".
کووھین بە وتنی ئەمەی کە کێبرکێی چین و ئەمریکا کەوتۆتە قۆناغێکی گرینگەوە، بەم شێوەیە ڕاڤەی کردووە:" ھاوبەشی ستراتیژیی نێوان ئێران و چین ئاکامگەلێکی توندی لەسەر ستراتیژیی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ھاوکاری لە گەڵ ڕێکخراوی ئۆپێک ، ڕێگری لە چین و خراپ کەڵک وەرگرتنی ڕۆژئاوا لە گەمارۆکان بۆ گوشار خستنەسەر وڵاتە ناکۆکەکان ھەیە".
ئەم نووسەرە سەرەڕای ئەوەی بڕوای بە کاریگەر بوونی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران ھەیە دەڵێت:" گەمارۆ ئابوورییەکان تا ئەو کاتەی چەکێکی کاریگەرن کە وڵاتی گەمارۆدراو ،ڕێگایەکی بۆ دەربازبوون نەبێت. بەڵام چین دەیەوێت لە گەڵ ئەو وڵاتانەی لە لایەن ئامریکاوە گەمارۆ دراون بکەوێتە ھەڵسووکەوت و پەیوەندییەوە. چین دەبێتە ھۆی زیادبوونی ڕەوتی دارایی ئێران و ھەر ئەمە ھۆکارێکە بۆ بە ھێزکردن و ڕاوەستانی لە بەرانبەر گەمارۆکان دا.
فۆریس ھەروەھا نووسیویەتی: ئێرانێکی دووبارە زیندووکراو دەبێتە ھۆی زیاد بوونی  ترپەی دڵ و زەختی بەرپرسەکانی واشنتۆن .
ئێمە دەتوانین چاوەڕوان بین کە ئێران بە لایەنگری جیئۆپۆلێتیکی چین و ڕێگایەکی دەرباز بوون بۆ ئابوورییەکەی،بەھێزتر ببێت و تەوژمێکی نوێی لە دانووستانەکاندا بە دەستەوە بێت. ئەگەر بایدن وادەزانێت دەتوانێت ڕێکەوتنەکەی ئۆباما دیسان بخاتە دانووستانەوە ئیشەکەی دژوارتر بووەتەوە".