هەواڵگریی ئەمەریكا: حەماس بۆ چەندان ساڵ رووبەڕووی ئیسرائیل دەبێتەوە

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا ئیسرائیل غەززە


Mar 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاژانسی هەواڵگریی ئەمەریكا رای گەیاندووە، راستە ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەزەی فەلەستینی لەناو ببات، بەڵام پێشبینی ددەكرێ ئەو بزووتنەوەیە بۆ ماوەی چەند ساڵێك بتوانێ لە بەرگریكردن رووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە.

پێگەی ئەلیكترۆنیی كەناڵی "جەزیرە" ئەمڕۆ سێشەم 12ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، هەواڵگریی ئەمەریكا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی كە نهێنی نییە، بەرپرسانی وەڵامی پرسیاری ئەندامانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا داوەتەوە و بە چڕی باس لە جەنگی غەزە كراوە، ئاماژە دراوە كە وێڕای ئەوەی ئیسرائیل دەیەوێ حەماس لەناو بەرێت، بەڵام پێشبینی دەكرێ ئەو بزووتنەوەیە بۆ ماوەی چەند ساڵێك بتوانێ لە بەرگریكردن رووبەڕووی ئیسرائیل ببێتەوە.

هاوكات هەواڵگریی ئەمەریكا ئەوەشی گوتووە، زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكانیش كە هاوكات دۆستی ئەمەریكان، بەڵام لە وڵاتەكانیان و گەلەكانیان كۆدەنگی هەیە لە دژی ئەو وێرانكارییەی لە غەزەدا دەكرێت، بۆ ئەوەیش رەخنەی توند لە ئەمەریكا و ئیسرائیل دەگرن بەوەی لەو جەنگەدا كوشتنی خەڵكی سڤیل و برسێتیی هاووڵاتییانی غەزە، برەوی زۆری هەیە.