سێنتکۆم: حوسییەکان سێ مووشەکی بالیستیی دژەکەشتییان ئاڕاستەی دەریای سوور کرد

(0) / / جهان / زایەڵە ئەمریکا یەمەن دەریای سوور


Mar 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، حوسییەکان سێ موشەکییان ئاڕاستەی دەریای سوور کردووە و هێزەکانیشیان هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، شەوی 15ی مانگ، لەنێوان کاتژمێر 8:30 بۆ 10:50 خولەک، حوسییەکان لە یەمەنەوە سێ موشەکی بالیستیی دژەکەشتییان ئاڕاستەی دەریای سوور کردووە.
سینتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، کەشتییەکانی ئەمریکا، هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان باسیان لەوەنەکردووە زیانى گیانى و ماددیان بەرکەوتبێت.