بەرهەمی خانمە هونەرمەندێکی ئێرانی گەیشتە فستیڤاڵی فیلمی ژنانی کرێتی فەڕانسە
فیلمی کارتۆنی قڕژاڵ، لە دەرهێنانی شیوا سادق ئەسەدی خانمە دەرهێنەر و هونەرمەندی ئێرانی گەیشتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کرێتی فەڕانسەی تایبەت بە ژنان.
بەپێی ڕاپۆرتی، چل و سێهەمین کێبەرکێ فستیڤاڵی فیلمی کرێتی فەڕەنسا کە تایبەتە بە ژنان، بەشداری بە فیلمی کارتۆنی شیوا سادق ئەسەدی خانمە هونەرمەند و سینما کاری ئێرانی کرد.
ئەم فیلمە کارتۆنیە تا ئێستا لە چواردە فستیڤاڵ و کێبەرکێ نێونەتەوەیی بەشداری پێکراوە و لەوان لە گەڵ چوار کورتە فیلمی تر لە وڵاتانی پۆڵەندا، فەڕانسە، ئیتاڵیا و فینلاند نمایش دەکرێت.
فستیڤاڵی نێونەتەوەیی کرێتی فەڕانسەی تایبەت بە ژنان بە شێوەی ئۆنلاین و بە ئامانجی خستنە ڕووی پێگەی ژنان لە سینمای جیهان بەڕێوەدەچێت.