ئەفسانەی سالاری بۆ دوو بەرهەمی "خانوو" و "تارە قەدەغەکەن" توانی خەڵاتی 5 هەزار دۆلاری باشترین سینەماکاری داهێنەر لە فستیڤاڵی بباتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەفسانەی سالاری خانمە هونەرمەند و سینماکاری ئێرانی بە دوو بەرهەمی دێکیۆمێنتاری "خانوو" و "تارە قەدەغەکەن" بەشداری فستیڤاڵی نێونەتەوەیی تین لاینی کرد لە ویلایەتی تێگزاسی ئەمەریکا.
ئەم دوو بەرهەمە کە باسی پەنابەرە ئەفغانەکان دەکەن، لەم فستیڤاڵە توانیان خەڵاتی 5 هەزار دۆلاری مسۆگەر بکەن.
ئەم بەرهەمانە پێشتریش لە فستیڤاڵە جیهانئییەکان خەڵاتیان مسۆگەر کردووە.