دڵەڕاوکێی ئیسرائیل لە تۆڵەسەندنەوەی ئێران بەبۆنەی هێرش کردنە سەر کەشتییەکەی لە دەریای سوور

(0) / راپورت


Apr 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەو بڕوایەدان کە ئێران لە هەوڵی ئەوەدایە تاکوو تۆڵەی هێرشکردنە سەر کەشتییەکەی لە دەریای سوور بکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە میدل ئیست نیوز، لەژێر کاریگەری ناکۆکییە قووڵەکانی نێو دامەزراوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لەمەڕ شەڕی دەریایی دژی ئێران، ڕۆژنامەی " ئیسرائیل هیوم" ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند لایەنە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ترسی ئەوەیان هەیە ئێران بە هێرش کردنە سەر ئیسرائیل، تۆڵەی خۆی لە هێرشەکەی ئەم دواییە بۆ سەر کەشتییەکەی بکاتەوە.
"یوئاف لیمۆر" شرۆڤەکاری ئەم ڕۆژنامەیە ڕایگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە کە ئێران هێرش کردنەسەر ئەمانجە دەریاییەکانی خۆی بە هاوێشتنی مووشەکی بالستی یان لەڕێگای پەهبادی هێرشبەر وەڵام بداتەوە.
پێشتریش ڕۆژنامەی " نیۆیۆرک تایمز" بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندبوو کە ئیسرائیل ئەمریکای لە هێرش کردن بۆ سەر کەشتییەکەی ئێران ئاگادار کردووەتەوە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتیشی: ئیسرائیلییەکان ئەم هێرشەیان بە وەڵام و تۆڵەی " هێرشە پێشووەکەی‌ ئێران " بۆ سەر کەشتییەکانی خۆیان ناو بردووە."
بەپێی لێکۆڵینەوە سەربازییەکانی ئیسرائیل، ئێران پەهبادی هێرشبەری هەیە کە لەتوانایدایە زیاتر لە ۲ هەزار کم ببڕێت کەواتە ئێران دەتوانێت لەنێو بنکەکانی خۆی لە زێدی، ئامانجەکانی لە ئیسرائیل بپێکێت.
لایەنە سەربازییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ئەگەری ئەوە لەئارادایە کە ئێران لەبری سوود وەرگرتن لە مووشەک، پەهباد بەکار بهێنێت چونکە پەهباد بە بەراورد لەگەڵ مووشەک خێراییەکی کەمتری هەیە و بە لەبەرچاو گرتنی فڕین لە بەرزایی   کەم ئەگەری لەناو بردنی لە ڕێگای بەرگری ئاسمانی کەم‌ دەبێتەوە.
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی هیۆم ئاماژەی بەوەکرد کە بەرپرسیارێتی هێرش کردنە سەر  کەشتییەکانی ئێران لەم دوو ساڵی دواییەدا دەکەوێتە ئەستۆی یەکە کۆماندۆکانی هێزی دەریایی سپای ئیسرائیل.  ئەم ڕۆژنامە ئیسرائیلییە نووسی هێرشی ئەم دواییە بۆ سەر کەشتی ئێرانی ساویز لە وەڵامی هێرش کردنەسەر دوو کەشتی بازرگانی ئیسرائیل لە دەریای عەرەب بوو.
ئەم رۆژنامەیە ئاماژەی بەوە کرد ئیسرائیل لەڕێگای ئەم هێرشەوە ویستی بۆ ئێرانی ڕوون بکاتەوە کە نابێت هێرش کردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان نابێت تێکەڵی یاسای ململانێ دوو قۆڵییەکان بێت‌
ئیسرائیل هیۆم ڕایگەیاند کەشتی ئێرانی لە بەرانبەر کنارەکانی ئەریترە لە دەریای سوور بوو و زانیاری لەسەر ئەو کەشتییانەی کە لە جووڵەدا بوون، کۆ دەکردەوە.
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەڕی " والاە" باسی لە ناکۆکی نێوان فەرماندەکانی سپای ئیسرائیل لەسەر کاریگەری و سوودی ئۆپەراسیۆن لەدژی کەشتییەکانی ئێران کرد.
ئەم ماڵپەڕە ڕوونی کردەوە کە ڕەخنەکان لە شەڕی دەریایی لەدژی ئیران لەنێو دامەزراوەی سەربازی ئیسرائیل زیادی کردووە و ئەم ناکۆکییانەش تەنیا لەنێو ژنەڕاڵەکانی سپای ئیسرائیل نیە بەڵکوو لەم بارەیەوە دەزگا هەواڵگرییەکانیش بۆچوونی جیاوازیان هەیە. فەرماندە سەربازییەکانی ئیسرائیل هۆشداری ئەوەیان داوە کە ڕەفتاری سەربازی ئیسرائیل لەدژی ئێران لەنێو دەریاکاندا کەشتییە بازرگانییەکان ئیسرائیل تووشی مەترسی دەکاتەوە و هەروەها ئاماژەیشیان بەوە کرد کە ئێران هەوڵی ئەوە دەدات تاکوو هێرش بکاتە سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکان.