پەرلەمانتارێک:دەبێت موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای موچەی خانەنشینانی عێراق بكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه هەرێم بەغدا


Apr 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی،دەبێت موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق هاوتا بکرێت كە کەمترین موچەی خانەنشینی لە عێراق 550 هەزار دینارە بەڵام لە هەرێم 200 هەزار دینارە.
وتیشی،  بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە بەرواری 21/2/2024 و هەروەها بە بڕیارێکی تری دادگاكە کە تێیدا یاسای خانەنشینی هەموارکراوی ژمارە 27ی ساڵی 2006ی هەڵوەشاندۆتەوە کە لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت، دەبێت موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق هاوتا بكرێت و كار بە یاسای خانەنشینی یەكگرتوی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی عێراق بکرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە لەسەر هەردوو حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بن.
کامەران کەریم