زایەڵە - ئەمڕۆ 21 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای خەباتی سیاسی، کوردایەتی، رووناکبیری و رۆژنامەگەری كورد، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد تێپەڕدەبێت. له‌كاتژمێر (5)ی ئێواره له به‌رواری 8/4/2000 له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له شاری له‌نده‌ن كۆچی دواكردووه و پاشان ڕووفاتی هێنرایه‌وه شاری سلێمانی و له گردی سه‌لیم به‌گ به‌خاك سپێردارا، هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی....
ڕۆژ نامه نوس و پارێزه‌ر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ناسراوه به (بله) كوڕی ئه‌حه ڕه‌شی فه‌تاحه ڕه‌شه له 6/3/1914 له شاری سلێمانی له دایك بووه، مامۆستا ئیبراهیم هه‌ر له‌ته‌مه‌نی لاوییه‌تییه‌وه ده‌ستی كردووه به‌نوسین، له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا له ڕۆژنامه‌ی ژیان كاریكردووه و نوسینه‌كانی تێدا بڵاوكردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1932 چه‌ند وتار و شیعری له گۆڤاری "هاواردا" بڵاو كراوه‌ه‌وه، له ساڵی 1933 ڕۆمانی"ئاوات و نائومێدی" نووسیوه، هه‌ر له هه‌مان ساڵدا ڕۆمانی هه‌رزه‌كاری، هه‌ژاری، بڵاو كرجووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵانی سییه‌كاندا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كورد له به‌غداد گروپی (لاوانی كوردی) پێك هێناوه، گۆڤاری "دیاری لاوانی" بڵاوكردوه‌ته‌وه.
دامه‌زرێنه‌ر و لێپرسراوی (ژ.ك) له كوردوستانی باشور، له‌به‌ر شاره‌زای نوسین پیره مێردی شاعیر و خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی ژیان له نوسینێكیدا ستایشی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كات ده‌ڵێت: ژیان چاوه‌ڕێی ئه‌م كوردییه ڕه‌وانه‌یه. له ساڵی 1956 دا ڕۆمانی" ژانی گه‌ل" نوسیوه، له ساڵی 1972 چاپكراوه، له هه‌شتاكاندا كراوه به فارسی و له نه‌وه‌ده‌كاندا كراوه به توركی و فه‌ڕنسی، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی " كوردستان" بووه ئه‌و كاته‌ی كه مام جه‌لال سه‌رنوسه‌ری بووه، له‌ساڵی 1959دا چیرۆكی " كوێره‌وه‌ری" نوسیوه، له 61 دا " ژیان و خه‌باتی" نوسیوه به‌ڵام به داخه‌وه چاپنه‌كراوه، له 61 دا ڕۆمانی "دڕك و گولی" نوسیوه، له ساڵی 1975دا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستانی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا دامه‌زراندووه، له 79دا چیرۆكی" باوك و كوڕی" نوسیوه، له 80دا چیرۆكی" پرسی شه‌هیدی" له به‌ریتان نوسیوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین وتار و چیرۆكی له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه، چه‌ندین شاكاری به‌نرخی نوسیوه له‌وانه( ژانی گه‌ل، كوێره‌وه‌ری، دوا تیری كه‌وان) سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه مامۆستا ئیبراهیم فكر و هزرێكی جیاواز بووه، له پێناو نزیك خستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ده‌ب و ئایدۆلۆژیا و به‌ها زاڵه‌كاندا پشتمان به ده‌قه شیعرییه‌كانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ستووه، به‌و پێییه‌ی له لایه‌كه‌وه كه‌سێكی سیاسه‌ت مه‌دار بووه، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ری بیر و باوه‌ڕێكی نوێخوازی تێكۆشانه له هه‌موو به‌ها شاراوه‌كاندا، له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ست به لێپرسینه‌وه‌ی فیكری و سوسیولۆژی و ساسیه‌كان ده‌كات. لێره‌وه بابه‌تگه‌رایی له دایك ده‌بێت و ئه‌زموونی تاكێكی بزێۆ كه له پێناو تاكه‌كاندا به دوای به‌ها به‌نرخه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، پێشه‌نگی بابه‌ت گه‌رایی بووه، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه تاكه لێهاتوو كه ده‌بێته به‌شێك له ڕووداوه گشتییه‌كانی واقیعی فیكری سیاسی و سۆسیۆلۆژی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بووه هه‌میشه كه‌سێكی گه‌شبین بووه.
به‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كان له شیعره‌كانی مامۆستاندا زۆر به ڕوونی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، كه به‌هایه‌كی خۆڕسكییه، به‌ها نه‌ته‌وییه‌كان لا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌بێته ئامانجێكی هه‌ره پیرۆز به‌ڵكو یه‌كێك بووه له به‌ها زاڵ و سه‌ره‌كیه‌كان، نه‌ك هه‌ر بۆخۆی به‌ڵكو بۆ تێكڕایی ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه كه سیاسه‌ت مه‌دارێكی لێهاتووه بووه یان باشتر وایه بڵێین دامه‌زرێنه‌ری گروپه سیاسیه‌كان هاو چه‌رخه‌كانی كورد بووه، زۆربه‌ی گوتاره شیعرییه‌كانی ته‌رخان كردووه بۆ سیاسه‌ت، له نێو ئه‌و سیاسه‌ته‌شدا گرنگی دان به به‌ها نه‌ته وه‌یه‌كان، لێره‌دا وه‌ك سه‌رچاه وه‌ی سودێكی ئێجگار زۆری له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه و گه‌لاندا بینیوه، دواتر ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی گواستوه‌ته‌وه بۆ نێوه ماڵی كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد، بۆنمونه له شیعری" ئازار و به‌هار"دا له لایه‌كه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئازاره به‌رده‌وامه‌كانی كورد ده‌كات كه به درێژایی زه‌مه‌ن هاوڕێی زه‌مه‌نی مامۆستابووه، به‌ڵام هاتووه له‌م ئازاره‌وه به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌بینێت وده‌ست به‌رداری نابێت بۆ ڕزگار بوون له قه‌یرانی هه‌ره‌س و ئازاره‌كانی ئاماژه به یه‌كڕیزی و هوشیاری فیداكاری تاكی كورد ده‌كات.
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی:
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمانی بریتییه له ئه‌بسێكشنێكی دروست_ جاهز له ناو بیر و عه‌قڵی تاكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌م سه‌رچاوه بوونه‌ش له ئه‌نجامی ژیانێكی ڕۆحی له‌گه‌ڵ شوێنه‌كه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رجه‌سته ده‌بێت، هه‌ست كردن به نیشتیمان به گشتی له شیعری كلاسیكی كوردیدا شتێكی باسكراوه، هه‌روه‌ها له شیعری لیریكی و ویژدانی دا شاعیر باس له خواسته‌كانی دڵ و خود ده‌كات، واته قسه‌كردنه له‌سه‌ر ناخی خود بۆ ده‌ره‌وه‌ی خود، نه‌ك بریتی بێت له باس و خواستی ده‌ره‌وه‌ی خود بۆ ناوه‌وه‌ی خود تر له پرۆسه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا، هه‌روه‌ها شاعیر له هه‌سته‌كانیدا، یه‌كه‌م: هه‌ڵچوونی تراژیدی ده‌بینرێت: له ڕاستیدا هه‌ر له سه‌رەتای ژیانییه‌وه ترسی له ده‌وروبه‌ری هه‌بووه، زۆر جار ترس و ئه‌وده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌یبووه تراژیدیای جۆراو جۆری خوڵقاندووه، دووه‌م: وێنه‌ی تراژیدیا: شاعیر زۆر به وردی ده‌سه‌ڵات و بیر و پلانی درێژ خایه‌نی ناسیوه، بۆیه لێره توانیویه‌تی وێنه و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه و پراكتیزه‌كردن له به‌رگی تراژیدیادا بخاته ڕوو.
سێیه‌م: ڕوانینی نیشتیمان: ئه‌و ڕوانینانه‌ی شاعیر بۆ كوردستانی گه‌وره هه‌یبووه زۆر كاریگه‌ر بووه چونكه كوردستان بۆ بله له لایه‌كه‌وه ناسنامه‌یه، له لایه‌كی تریشه‌وه وڵات و قه‌واره و ئیش وئازادی و سه‌ربه‌ستی و فه‌رهه‌نگه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی شیعره‌كانی بكه‌ین ده‌بینین وشه‌ی كوردستان به ڕێژه‌ی 13 جار به‌كار هێناوه.
چواره‌م: ڕوانینی نه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له‌و هه‌ستانه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌كی كه كورده ده‌بینرێت، ئه‌م هه‌ستانه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌و زوڵم و سته‌م و زۆر و نادادیانه‌یه كه به درێژایی مێژوو به‌رامبه‌ر كورد كراوه، كه به شیعرێكی نه‌ته‌وه‌ایه‌تی گوزارشت له نه‌ته‌وه‌بونی خۆی ده‌كات ده‌ڵێت:
نه عه‌ره‌بم نه ئێرانیم نه توركێكێ شاخستانیم
نه‌ك هه‌ر من خۆم، مێژووش ئه‌ڵێ كه كوردم و كوردوستانیم
مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد یەکێکە لە سیمبولەکانی سیاسەت، نیشتمانپەروەری، رۆشنبیری و رۆژنامەگەری کوردستان لە سەدەی رابردوودا. سیاسییەکی بیرتیژ و دووربین، قەڵەمێکی پڕ لە ورە و رۆشنبیرێکی نوێخوازی میللەتەکەمان بوو، لەپێناو کوردستان و سەربەرزی خەڵکەکەی دەژیا. ئەمڕۆ کە یادی ئەو ڕابەرە نەتەوەییەی کورد دەکەینەوە، لە ھەمووکات زیاتر پێویستمان بە خەبات و بیری نیشتمانی و نوێگەری مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەدە بۆ سیاسەت و حوکمڕانی، پێویستمان بەو توانا بێ‌سنوور و دونیابینی و رۆشنبیرییە فراوانەی ئەوە بۆ یەکخستنەوەی ھێز و تواناکان بۆ گەشەپێدانی رۆشنبیری لە ھەموو کایەکانی ژیان.
د. هێمن كریم
مامۆستا له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور