زایەڵە - ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری کورد بە تۆمەتی ئەندامی لە ڕێکخراوی پارتی کرێکاران سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆتا دانیشتنی یاسایی دۆسیەی کۆبانێ؛ دادگای ئەنقەرە ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردینی بە 10 ساڵ زیندان سزا دا.

لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی تورکیا، ئەحمەد تورک کاندیدی یەکەمی دەم پارتی بوو، بۆ گەورە شارەوانیی مێردین؛ توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆکی شارەوانییەکە.

کامەران کەریم