ژنانی موسڵ بۆ ژیانی ئاسایی دەگەڕێنەوە

(0) / زنان


Apr 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ژنانی موسڵ لە ڕێگای بەڕئیوە بردنی پێشبڕکێی پاسکیلسواری، هێدی هێدی بۆ ژیانی ئاسایی دەگەڕێنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوای ئەوەی ژنانی موسڵ لە ژێر ستەم و یاسا دواکەوتووەکانی داعش ڕزگاریان بوو، ئێستا هەوڵ ئەدەن هێدی هێدی لە ڕێگای بەڕێوەبردنی چالاکی جۆربەجۆر، بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرێتی وەرزش و لاوان لە شاری موسڵ، لەژێر ناوی (پێشبڕکێی ئاڵنگاریی) پێشبڕکێیەکی بۆ ژنانی پاسکیلسوار رێکخست کە لە ناوچەی موسڵی کۆنەوە بەرەو مزگەوتی نوری گەورە بەڕێکەوتن.

یەکێک لە رێکخەرانی کێبڕکێکە بە سکای نیوزی راگەیاندووە، تا ئێستا کێڕکێی لەو جۆرە لە شاری موسڵدا ئەنجامنەدراوە، کە لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی دەوروبەرییەوە، لە بەعشیقەوە بۆ قەرەقوش، ژنان بەشداری تیادا بکەن.

کاتێک ساڵی ٢٠١٤ رێکخراوی داعش هاتە ناو خاکی عێراق، یەکەم شوێن شاری موسڵی داگیرکرد و هاوڵاتیانی ئەو شارە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە بارودۆخێکی خراپ و کاولکاریدا ژیان.