بە ئامانجی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ژینگە و بە مەبەستی زیاتر هەوڵدان بۆ پاراستن و پاك ڕاگرتنی سروشت و ژینگەی کوردستان ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢١/٤/١٦ لە پارێزگای سلێمانی بە ئامانجی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ژینگە و بە مەبەستی زیاتر هەوڵدان بۆ پاراستن و پاك ڕاگرتنی سروشت و ژینگەی کوردستان ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان لەلایەن پارتی سەوزی کوردستان و چەند کەسایەتی و ڕێکخراوی مەدەنی و دۆستی ژینگەی کوردستان بەڕێوەچوو .
لەپارکی هەواری شار لەسلێمانی و بە ئامادەبوونی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی هەریەك لە بەڕێزان ( عمید/ هێمن کمرخان ) و ( عقید /ئازاد سوارە ) ڤیستیڤاڵی ڕۆژی ژینگە بەڕێوەچوو .
لە بەشێکی ڤیستیڤاڵەکەدا ( عمید/ هێمن کمرخان ) لەلایەن کەناڵە ناوخۆیی و ئاسمانیەکاندا چەندین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەیی ئەنجام داو ئاماژەی بە ڕۆڵی پۆلیسی دارستان کرد لە پاراستنی سروشت و ژینگە و ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و سامانی ماسی، هەرلە ڤیسیتڤاڵەکەدا چەندین چالاکی دیکە ئەنجامدرا :
۱-ئازادکردنی چەندین باڵندە وەکو کۆتر و کەوی کێوی و گەڕانەوەیان بۆ سروشت و ژینگەی خۆیان .
۲-ئامادەکردنی چەندین شوێنی تایبەت بە ئاوخواردنەوەی باڵندەکان و دانەوێڵە بۆ وەرزی زستان .
٣-ئەنجامدانی چالاکی پاسکیل سواری وەک ئاماژەیەک سەبارەت بە پاراستنی ئاوو هەوای ژینگەی کوردستان لەدەست گازە ژەهراوی و زیانبەخشەکان.
کامەران کەریم
April 16, 2021