زایەڵە ـ مەسعود عەبدولخالق چاودێری سیاسی لەلێدوانێکی تایبەتدا بەزایەڵەی ڕاگەیاند: هەڵبژاردنی ئێران وەک هەڵبژاردنەکانی جیهان ئەوەی پیشان دا کە معارەزە سەرکەوتو بوو.
ئاماژەی بەوەش دا: ئۆپزسیۆن مەفهومێکی تایبەتی هەیە لە ئێران ، لەلایەکی دیکەوە ئەوەی پیشان دا کەزۆرجار لەکوردستان باس لەوە دەکرا لەکوردستان و عێراق ئێران دیزاینی هەڵبژاردن دەکات، ئەو قسانە هیچی ڕاست نەبوو.
وتیشی: جێگیریەک هەیە لەئەمنی قەومی ئێران، بەگشتی پێدەچێت لاپەڕەیەک بکاتەوە لەگەڵ ئەمریکاو وڵاتانی جیهان و ناوچەکە، چونکە ڕیفۆرمەکانی ناو ئێران زیاتر گرنگی بە بەبەرژەوەندی ناو ئێران دەدەن، هەرچی ڕادیکاڵەکانە تاڕادەیەک گرنگی بەکاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەن.
هێمای ئەوەشکرد: پێدەچێت پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر بڕوات، سیاسەتی سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم بوون، ئەگەری ئەوە هەیە ئەو پشتیوانە زۆرەی لەدەسەڵاتدارانی هەرێم نەکەن، لەبەرئەوەی مەجالی خەڵک دەدرێ لەکوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو: هەڵبژاردنی ئێران هەست دەکرێ ڕاستەقینە بوو، لەلایەکی دیکەوە ئەو گفتوگۆیەی پزیشکیان بەکوردی گوزارشت لەوە دەکات کە پیاوێکە ئاگایی لەئیش و کاری ناو کوردستان دەرەوەی ئێران هەیە، خەڵکی هەرێمی کوردستان تا ڕادەیەک دڵیان بە پزیشکیان خۆشە.
کامەران کەریم