ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە بافڵ تاڵەبانی عێراق ئەعرەجی


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکراکرا.
 
دەقی ڕاگەیەندراوەکە :
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کۆبووەوە و ھەماھەنگی ئەمنییان تاوتوێ کرد.
 
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق  بە یاوەری وەفدێکی باڵا گەیشتووەتە سلێمانی.
 
ھەروەھا لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ھەماھەنگی ئەمنی و ئەنجامی کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی باسکرا.
 
کامەران کەریم