تیپی باسکەی لاوانی ئێران گەیشتە بەشی فیناڵ کێبەرکێیەکانی کاپی ئاسیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی تەمەن خوار 18 ساڵی گەنجانی ئێرانی بە سەرکەفتن بەرانبەر بە تیپی ئەردەن گەیشتنە بەشی فیناڵ و کۆتایی کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردەی کاپی ئاسیا.

تیپی نیشتمانی تەمەن خوار 18 ساڵی گەنجانی ئێرانی لە قۆناحی نیوەدواینی کێبەرکێیەکانی هەڵبژاردەی ئاسیا، لەگەڵ ئۆردۆن رووبەڕوو بوویەوە و بە ئاکامی 73 بەر 55 شکستی پێ هێنا.

تیپی نیشتمانی ئێران بە هۆی ئەو بردنەوەوە گەیشتە بەشی فیناڵی پێشبڕکێیەکان.

لەو دیدارەدا ئەمیر حوسەینی عەبیدی وەکوو باشترین یاریزان ناسێندرا.

کەژاڵ حەمیدی