گروپی شاخەوانی کۆسار ـ کۆیە و سەرکەفتن بەسەر دوو لووتکە لە دوو ڕۆژی لەدوای یەکدا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوانی کوردستان


Jul 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی کۆسار ــ کۆیە وەک چالایی هەمیشەیی خۆی لە دوو ڕۆژی لە دوای یەکدا ڕۆژی هەینی و بەرەبەیانی ڕوژی شەممە سەرکەفت بەسەر دوو لووتکەدا.

دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی کوسار ـــ کۆیە: لە درێژەی کارو چالاکیماندا بەتیمێکی تایبەت سەرکەوتین بەسەر دوو لووتکەدا لەدوڕۆژی لەدوای یەکدا.
سەرەتا ڕۆژی هەینی دوای گەیشتنمان بەشوێنی کەمپینی شەومانەوە مان بەرەو لوتکە چیای (مەمور ) بە بەرزایی 3366 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەڕێکەوتین و  بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە سەرکەوتین بەسەر لووتکە چیای (هەڵگورد)
لەگەشتەکەماندا چاومان بەزۆر لەشاخەوانان کەوت  خۆشحاڵبوین بەبینینیان.