لیستی مووچەی مانگی حەوتی سەرجەم وەزارەتەکان ڕەوانەی بەغدا کران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان بەغدا تەیف سامی


Jul 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی هەرێملیستی مووچەی مانگی تەمووز ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. 

 سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٤/٧/٢١، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران و دەزگا ئەمنی و سەربازیەکان لەلایەن تیمی هونەری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.     

 تێبینی؛ لیستی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ڕەوانە کراوە.

کامەران کەریم