گرووپی شاخەوانی پایتەخت گەشتێکی ئەنجام داوە بۆ گاهەسپ لە سنوری ناحیەی سەرێشمە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ گەشتی ئەمجارەی گرووپی شاخەوانی پایتەخت بۆ ناوچەی گاهەسپ لە سنووری ناحیەی سەرێشەمە ئەنجام درا

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانی پایتەخت: هەستاین بە سازدانی گەشتێک بۆ ناوجەی گاهەسپ سنووری ناحیەی سرێشمە لە خەلیفان بە  بەژداری(30)ئەندامی شاخەوان.

بەشی ڕاگەیاندن وتی:  بەیانی کاتژمێر 8:30 دەستمان بەڕۆیشتن کرد و پێش نیوەڕۆ گەیشتین بەتاڤگە جوانەکان و ڕوبار و مەلەوانی کردن و نان خواردن   تاکو کاتژمێر4:00 پاشان گەڕاینەوە شوێنی دەستپێکردن. گەشتیک پڕاو پر لەسود وەرگرتنی جەستەیی

سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورەو مەزن گەشتەکە بەسەلامەتی کۆتایی پێهات.