ئێران یەکەم کەمپی ڕاهێنانی وەرزشی کرلینگ بەڕێوەدەبات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ یەکەم کەمپی ڕاهێنانی کرلینگ، لە حەوتەی دووهەمی مانگی گەلاوێژی ئەوساڵ لە پیستی سەهۆڵی ئێران ماڵ بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گشتی ئەنجومەنی هۆکی لەسەر سەهۆڵ، یەکەم کەمپی ڕاهێنانی کرلینگ بەرواری 8 تا 12ی گەلاوێژ بە ڕاهێنەری بەلال عومەر چاکر کەپیتانی تیپی نیشتمانی پیاوان و ڕاهێنەری تیپی نیشتمانی خانمانی تورکیە، لە پیستی سەهۆڵی ئێران ماڵ(ئیکس باکس) بەڕێوەدەچێت.

شایانی ئاماژە پێدانە کە عومەر چاکر پیشینەی ئامادەبوون لە چەندین کێبەرکێ جیهانی هەیە و لە ساڵەکانی 2013 وەکوو ئەندامی تیپی نیشتمانی تورکیا و پاڵەوانی کێبەرکێیەکانی ناوەکی ئەو وڵاتە دێتە ئەژمار.

هەروەها ناوبراو لە لیگی یانەیی ئیتاڵی و تورکیە وەکوو یاریزان و ڕاهێنەر ئامادەبوونی سەرکەوتووانەی تۆمار کردووە.

کەژاڵ حەمیدی