ئۆڵۆمپیکی پاریس/ 3 یاریزانی تێنیسی ئێران ڕکابەرەکانی خویان دەناسن

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕکابەرەکانی 3 یاریزانی نیشتمانی تێنس لەسەر مێزی ئێران، بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیک دەرکەفتن.

هەڵبژاردنی کێبەرکێیەکانی تێنیس لەسەر مێزی ئۆڵۆمپیکی 2024ی پاریس بەڕێوەچوو و 3 نوێنەری ئێران ڕکابەری خۆیان ناسی.

نوشاد عالەمیان کەسی 51می ڕێنگینگی جیهان لە یەکەم دیداری خویدا، لەگەڵ ئولاجید ئومۆتایۆ خەڵکی نیجریە و خاوەنی ڕێنگینی جیهانی 104 ڕووبەڕوو دەبێتەوە و نیما عالەمیان نوێنەری دیکەی ئێرانی لەگەڵ کائو چنگ نوێنەری وڵاتی چین تایپە و خاوەنی ڕێنکینگی 32ی جیهان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

هەروەها خاتوو نەدا شەهسەواری خانمە وەرزشوانی ئێرانی و تەنیا نوێنەری خانمی وڵاتی ئێران بۆ ئۆڵۆمپێکی پاریس لە یەکەم دیداری خویدا لەگەڵ پریتیکا پاوادە خەڵکی وڵاتی میواندار(فەڕنسە) خاوەنی پلەی 18ی جیهان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

کەژاڵ حەمیدی