سەرکەفتنی خانمە تیرهاوێژی ئێرانی بۆ بەشی فیناڵی دەمانچە
(0) /
زایەڵە ـــ هانییە ڕوستەمیان بە هۆی سەرکەفتن بۆ بەشی فیناڵ و کۆتایی دەمانچەی 25 مەتری یارییەکانی ئۆڵۆمپیای پاریسی 2024، گرنگترین ڕووداو تۆمار دەکات
هانیە ڕوستەمیان خانمە تیرهاوێژی ئێرانی لە کۆتایی خولی سەرەتایی دەمانچەی 25 مەتری خانماندا و لە دووبەشی خێرایی و دیقەت بە تۆمار کردنی سەرپشکی 588 وەکوو کەسی سێهەمی گەیشتە بەشی فیناڵی ئۆڵۆمپیکی پاریس.
سەرکەفتنی ڕۆستەمیان بۆ بەشی فیناڵی دەمانچەی خانمان لە ئۆڵۆمپیادا، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئامادەبوونی ئێراندا لەو ڕووداوە وەرزشییە گرنگەدا دێتە ئەژمار. پێشتر ئێران لە هیچ کام لە بەشکەکانی دەمانچەی 10 مەتر و 25 مەتردا و لە بەشی خانماندا فیناڵیستی نەبووە کەوا ڕوستەمیان بۆ یەکەمجار لە بەشی خانماندا ئەو پلە بەدەست دەهێنێت.
هانیە ڕوستەمیان ئەمڕۆ شەمو کاژێر 11 لە بەشی فیناڵدا ئامادە دەبێت و کاری خۆەی دەست پێدەکات.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: