جوکوڤیچ بەتەمەنترین تێنیسۆری نیوەدواینی مێژووی ئۆڵۆمپیا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تێنیسۆر جوکوڤیچ


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نواک جو کوڤیچ وەکوو بەتەمەنترین تێنیسۆری قۆناخی نیوەدواینی مێژووی ئۆڵۆمپیک دێتە ئەژمار.

نواک جوکوڤیچ بەتەمەنترین تێنیسۆری مێژوو دێتە ئەژمار کەوا لە تێنیسی تاکە کەسیدا دەگاتە قۆناخی نیوەدوایینی ئۆڵۆمپیا.

نواک جوکوڤیچی سێربێستانی، فیناڵیستی دوو خولی کێبەرکێیەکانی گرەندئسلم و کەسی یانزەیەمی ڕێنکینگی جیهانی واتا ئێستێفانۆسی یۆنانی تووشی شکست کرد و سەرکەفت بۆ قۆناخی نیوە دواینی یارییەکانی ئۆڵۆمپیای پاریسی 2024.

نواک لە ئێستادا 37 ساڵ تەمەنیەتی و بۆ گەیشتن بە بەشی فیناڵی کێبەرکێیەکانی ئۆڵۆمپیا لەگەڵ لورنزو موستی، کەسی شانزەیەمی جیهان لە ئیتالی کێبەرکێ ئەدات.

کەژاڵ حەمیدی