زایەڵە - ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاند، بە نووسراوی رەسمی داوامان کرد و هەناردەی کاڵاکانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی عێراق دەستپێدەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ''حکومەتی فیدراڵی ئەو رێکارانەی تاوەکو یەکی ئەیلول راگرت کە لە بارەی گواستنەوەی کاڵا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دەریکردبوون تاوەکو هەردوولا پێداچوونەوە بە رێنماییەکاندا بکەن''.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''رێکارەکە ئاستەنگی بۆ گواستنەوەی کاڵای هاوردە و بەرهەمی ناوخۆیی دروستکردبوو، بەجۆرێک دەبوو کاڵای هاودەکراو لە دەرەوە بە بازگەیەکی نەینەوا و بەرهەمی ناوخۆیی بە بازگەی کەرکوکدا تێپەڕ بێت، هەروەها کارگە ناوخۆییەکانیش مۆڵەت لە بەغداد وەربگرن''.
دەشڵێت، ''لە سەرەتای رێگریەکان لە بەرهەمی کارگە ناوخۆیەکان لەلایەن بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی داوای لابردنی ئەو بازگانەی کردو و نووسراوی رەسمی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد''.
کامەران کەریم