شاندێكی عێراق سەردانی هه‌رێم دەكات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم بەغدا


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بۆ كردنەوەی تەواوی بازگەكانی مووسڵ و كەركووك بەڕووی بەرهەمی جووتیارانی كوردستان، بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی بكەن.

چەند رۆژێك لە بازگەكانی كەركووك و مووسڵ رێگریی لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان كرا بەرهەمەكانیان ڕەوانەی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بكەن، پاش هەوڵێكی ڕژدی حكوومەتی كوردستان، بڕیاری كردنەوەی بازگەكان بەرووی بەرهەمی جووتیاراندا دران.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان:بڕیارە شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بۆ ئاگاداربوون لە ئاستی بەروبوومی جووتیاران و چارەسەری گرفتی هاوردەی بەرهەمی دەرەكی، ڕەوانەكردنی بەروبوومی جووتیارانی كوردستان بە نرخی گونجاو بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق، سەردانی هەولێر و سلێمانی بكـات.

نەوزاد كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی :وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكانی بەغدا بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە لەسەر هێڵن.

کامەران کەریم