شێخ جەعفەر مسته‌فا: شانه‌ی نوستوی داعش له‌ شار و ناوچه‌كانی هه‌رێم هه‌یه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە شێخ جەعفەر داعش


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش شانه‌ی نوستویان له‌ شاره‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ و تائێستا هێزه‌كانی ئاسایش چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی قه‌ره‌داغ رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا داعش مه‌فره‌زه‌ی بچوكی له‌زۆرێك له‌ ناوچه‌كان هه‌یه‌ و توانیویه‌تی سود له‌و بۆشاییانه‌ وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان، وتیشی قۆپی قه‌ره‌داغ شاخێكی گه‌وره‌ی سه‌خته‌ و ئاوەه‌دان نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ توانیویانه‌ سود له‌و شاخه‌ وه‌ربگرن و تونێل بۆ خۆیان دروستبكه‌ن، یان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ دروستبكه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌كدارانی داعش له‌زۆر شوێنی دیكه‌ش بونیان هه‌یه‌ و پێویسته‌ وردبین و به‌ هاوكاری خه‌ڵك شوێنه‌كانیان بدۆزرێته‌وه‌ و كۆتایی به‌ مه‌ترسییه‌كان بهێنرێت.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئەوەشی وت، "ئه‌وانهی قەرەاغ‌ چه‌كداری داعش بون و دزی شوێنه‌وارنه‌بون وه‌ك ده‌وترێت چونکە ئه‌وه‌ دوره‌ له‌ راستییه‌وه‌، ئه‌و چه‌كدارانه‌ شوێنی خۆیانیان دروستكردوه‌ و مۆلیده‌یان هه‌بوه‌ و ئازوقه‌ی لێدانراوه‌، هه‌مو ئه‌و شتانه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌".

راشیگەیاند "به‌دڵنیاییه‌وه‌ داعش شانه‌ی نوستوی له‌ ناو شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ و تائێستا چه‌ندین چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌".

کامەران کەریم