لەبارەی رێگری لە ناردنی بەرهەمی کوردی بۆ پارێزگاکانی عێراق وەزیری بازرگانی هاتهدهنگ
(0) /
زایەڵە - کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان :رێگریی بەردەم شۆفێری بارهەڵگرەکان بۆ چوونە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق بە شێوەیەکی کاتی لابرا.
بڕیار دراوە بەشێوەیەکی کاتی رێگریکردن لەو بارهەڵگرانە بوەستێت کە بارەکانیان لە هەرێمی کوردستانەوە دەبەنە نێوەڕاست و خوارووی عێراق.
زیاتر لە هەفتەیەک بوو جگە لە سەوزە و میوەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق بێ گومرگ رێگەی نەدەدا هیچ بارهەڵگرێک بەرهەمی نێوخۆی هەرێمی کوردستان یان هاوردەکراو بباتە نێوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەوەش بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی بەغدا لەلایەن کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانەوە.
لەبارەی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکە و لابردنی ئاستەنگییەکان بەشێوەیەکی هەمیشەیی، هەندێک رێکار ماون کە دەبێت تەواو بکرێن.
کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: