زایەڵە - دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هاتوچوی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیران وەکو جاران ئاسایی بوه‌تەوە.
 
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "ئاگاداری  هەمو گەشتیاران و هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەینەوە ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن هاتوچوی گەشتیاری  بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئیران وەکو جاران ئاسایی بوه‌تەوە".
 
10ی ئەم مانگە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگه‌یاند، به‌هۆی هاتنی هه‌زاران زیاره‌تكار له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ چلەی ئیمام حوسێن له‌ عێراق، بڕیاریانداوه‌ هاتوچۆ بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و پاسی گەشتیاری بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ماوەی 15 رۆژ رابگیرێت.