زایەڵە ـ سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی بازرگانی عێراق:هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی دارایی لەبارەی كورتهێنانی پارەی گەنمی جووتیاران ئەنجام دەدرێت.

پشكی كوردستان 500 ملیار كورتهێنانی هەیە و بڕِیارە لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا، ئەو پارەیە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت

پشكی سێ‌ پارێزگای تریش 375 ملیار دینار كورتهێنانی هەیە و پێویستە پارەی زیاتر دابین بكرێت.

پێشتر كەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو، شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی كوردستان و چەند پارێزگایەكی تر كورتی هێناوە، بۆیە بڕیارە بەمنزیكانە پارەی بۆ دابین بكرێتەوە.

دڵنیایی دراوە كە هەقی هیچ جووتیارێك نافەوتێت و مافەكانیان پێ‌ دەدرێت.

هەرێمی كوردستان ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی لێوەرگیراوە، بەڵام بەرهەمی زیاتر لە یەك ملیۆن تۆن گەنم بووە.

کامەران کەریم