كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کێڵگەی پەلەوەری کوردستان


Aug 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكات بەهۆی ڕێگریكردن لە چوونی بەرهەمەكانیان بۆ باشور و ناوەڕاستی عێراق.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی رێگریكردن لە لە چوونی بەرهەمەكانیان بۆ باشور و ناوەڕاستی عێراق، رۆژی یەكشەممە لەدادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكەن.

وتیشی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم نەیانتوانیوە كێشەكە چارەسەر بكەن، بۆیە بڕیاریانداوە لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكەن و رێگریكردن لە چوونی بەرهەمەكانیان جیاوازیكردنە لەنێوان ناوچەكان، بەو پێیەی عێراق یەك سەبەتەی خۆراكە.

بڕیاری تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن كێڵگە پەلەوەرییەكانەوە هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی نرخی مریشك و بڕیاری حكومەتی عێراق بۆ دانانی باج بەڕێژەی لەسەدا 25 لەسەر مریشكی بەستوو، ئەوەش بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.

کامەران کەریم