وادەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان ئاشکرا کرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە


Sep 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەم هەفتەیە شایستەی مانگی 5 ی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت بەچەک لە سەرجەم پەروەردەکان ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بەدابەشکردنی  بەشێوەی مقطوعی تەواو .

مانگەکانی 5 و 6 بەشێوەی مقطوعی تەواوە ، مانگی 7 و 8 بەشێوەی نیو مقطوعە کە ئەم دوومانگە بەیەکەوە دابەش دەکرێت .

چاوەڕێین دوای موافەقە و ڕێکارە داراییەکان لەمانگی 9 بۆ مانگی 10 مامۆستایانی بەشێوەی گرێبەست مووچەکانیان وەرگرن .

لەکۆتای ئەم هەفتەیە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری لە5ی9 ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دەگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە ، دوای ووردبینی ناوەکان لەوەزارەت بەفەرمان و ڕێنمایی وەزارەت دەستدەکرێت بەمامەڵەی گرێبەست بوون .

کارۆخ عبداللە گوڵاوی
نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست .
2ی9ی2024

کامەران کەریم