قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر زیاتر لە حەوت تۆن برنجدا دەگرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی برنج


Sep 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەسەر زانیاری ئاسایشی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەست بەسەر بڕێكی زۆر برنجی ماوەبەسەرچودا دەگرن.

چوار شەممە، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕی حەوت تۆن و (500) كیلۆگرام برنجی ماوەبەسەرچودا گرتوە كە خاوەنەكەی بەنیاز بوە دوای گۆڕینی فەردەكە و درێژكردنەوەی بەروارەكەی لەبازاڕەكانی شاری سلێمانیدا ساغیبكاتەوە.

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی برنجەكە دەستی بەسەردا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت، هەروەها خانەوەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم