مووچەی توێژێکی دیکەی هەرێم هاوتای بەغدا دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


Sep 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەوڵەکانیان بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتی عێراق دەستپێکردووە.

بڕیار بوو شاندێکیان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام دوای ئەوەی ئاشکرا بوو شاندی حکومەتی عێراق بە بەشداریی وەزیری دارایی دێتە هەرێمی کوردستان، ئیدی پلانەکە گۆڕدرا و لێرە لەگەڵیان ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەن.

ئێستا نزیکەی 76 هەزار هاونیشتمانی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرن.

هاوتا بکرێت مووچەکەیان دەبێتە 250 هەزار دینار. لەگەڵ ئەوەشدا بەگوێرەی خێزان و ئەندامانی خێزانەکە بڕە پارەیەکی دیکەیان پێ دەدرێت".

کامەران کەریم