زایەڵە - وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە: بۆ چۆنیەتیی ئامادەكردنی لیستی مووچە، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكانی ئاگادار دهكهینهوهكە دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەتری و كۆدی بێهاوتایان هەبێت و نابێت ناو و كۆدی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت.
وەزارەتی دارایی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی لەبارەی چۆنیەتیی ناردنی لیستی مووچەی مانگانە لەسەر ئاستی وەزارەتەكان ئاگادار كردووەتەوە.
دەبێت لە لیستی مووچەدا گشت فەرمانبەران ناویان لە لیستدا هەبێت و بە میلاك هەژمار بكرێت، مووچەخۆران و ئەوانەیشی مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، دەبێت بنووسرێن."
دەبێت گشت فەرمانبەران بایۆمەترییان كردبێت و (UPN)یان هەبێـت و نابێت لە لیستی مووچەدا دووبارە بێتەوە، بەپێچەوانەوە رەت دەكرێنەوە."
نابێت ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا هەبێت: "ئەگەر لە لیستی مووچەدا ناوی دووبارە هەبوو، بەڵام یەك كەس نەبوون و دوو كەسی جیا بوون، پێویستە ناوی دایكیان بنووسرێت."
کامەران کەریم