بڕە پارەیەک لە بەغداوە گه‌یشته‌ هه‌رێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێم بەغدا مووچە


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بڕی 150 ملیار دینار شایسته‌ی دارایی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلولی 2024، کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق، بۆ بەشی شەشەمی پارەی گەنمی جوتیاران، نزیکەی 150 ملیار دیناری ناردووە و چەکەکانیش نێردراون و ئەمڕۆ چەکەکان وەردەگیرێن.

بڕی پارەکە بۆ هەولێر 47 ملیار و 373 ملیۆن دینارە، بۆ سلێمانی 67 ملیار و 841 ملیۆن دینارە بۆ دهۆک 35 ملیار و 541 ملیۆن دینارە.

کامەران کەریم