ڕێککەوتنی ناوخۆیی له یانەی نەسر بۆ دوورخستنەوەی ڕاهێنەری پرتوگالی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش تۆپی پێ نەسر کوردستان


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بەڕێوەبەرانی باڵای یانەی نەسری سعودیه گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک بۆ دوورخستنهوەی لویس کاسترۆ ڕاهێنەری پرتوگالی


 میدیاکانی سعودیە پلانێکی یەکلاکەرەوەی یانەی نەسری ڕیازیان ڕاگەیاندووە بۆ دوورخستنەوەی یاریزانی پورتوگالی لویس کاسترۆ لە پۆستی ڕاهێنەری کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و یاریدەدەرەکانی

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە هاندەرانی یانەی نەسر بە توندی ڕەخنەگرن سەبارەت بە کارکردی ئەدای لویس کاسترۆ لەیانەکەدا و چەندین جار داوایان لەبەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاز کردووە کە لە کارەکەی دووریبخەنەوە و ڕاهێنەرێکی بەناوبانگی جیهانی لەجێگەیدا دابنێن، هاوکات ڕاگەیەندراوە کە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی نەسر وینگادا زانیاری هەڵەی لەبارەی دژایەتیکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەرامبەر دوورخستنەوەی لویس کاسترۆ لەڕاهێنەری یانەکە گەیاندووەتە میدیاکان.
ئەحمەد ئەلغامدی و ڕائید ئیسماعیل وەک دوو بەرپرسی باڵای نەسر لەگەڵ وینگادا ڕێککەوتوون لەسەر لابردنی لویس کاسترۆ لە مانگی تشرینی یەکەمدا.

کەژاڵ حەمیدی