تۆپی باسکەی ئاسیا تەمەن خوار  18 ساڵ؛  ئێران لە هیندستانی بردەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ هەڵبژاردەی باسکەی تازەپێگەیشتووانی ئێران، جامی ئاسیای تەمەن خوار  18 ساڵانی بەرانبەر بە هیندستان بردەوە.

 تیپی باسکەی تازەپێگەیشتووانی ئێران دوێنێ یەکشەممە ڕووبەڕووی هیندستان بووەوە بۆ بەدەستهێنانی یەکێک لە پلەکانی پێنجەم بۆ هەشتەمی جامی خوار تەمەن 18 ساڵان کە لە ئوردن بەڕێوەدەچێت.


هه ڵبژاردەی ئێران به ئەنجامی 73-59 یارییەکەی بردەوە و دوای دۆڕانی چارەکی یەکەمی 20-21، هەرزەکارانی ئێرانی سێ چارەکی داهاتوویان بردەوە بە ئەنجامی 18-11، 19-16 و 16-11.

له یارییەکەی دیکەی ئەم قۆناغه ژاپۆن ڕووبه رووی کۆریای باشوور دەبێتەوە براوەی ئەم یارییه ڕکابەری ئێران دەبێت بۆ پلەی پێنجم.

کەژاڵ حەمیدی