پڕۆژەی بچووک لە بەرنامەی نوێی حوکمداریدا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە یەکێتی بێستون سابوراوایی


Sep 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرکردەیەکی یەکێتی بۆزایەڵە پڕۆژەی بچووک لە بەرنامەی نوێی حوکمداریدا لێکدایەوە.

د، بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەی گشتی تۆمارکراوی خۆیدا بە روونی ئاماژەی بە پێویستبوونی  پشتیوانیکردنی پڕۆژەبچووکەکان داوە و بە گرنگیەوە باسی لەوە کردووە کە پڕۆژە بچووکەکان فاکتەری ئابوری زۆر گرنگن کە دەکرێت لە بوارەکانی پێشەسازی وکشتوکاڵ و بازرگانی و گەشتیاری و خزمەتگوزاریەکانی تردا ڕۆڵی زۆر کاریگەر بگێڕن لە ڕەخساندنی هەلی کار وسنوردارکردنی بێکاری و هەژاری.

ئەوسەرکردەیە وتیشی، هەر بۆیەشە لە قۆناخی نوێی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان و بگرە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمیش یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە گرنگیەوە کار لەسەر پشتیوانیکردنی مادیی و دارایی و ئیداریی و لۆجستیی و ئاسانکردنی وەرگرتنی مۆڵەتی دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک دەکات.

کامەران کەریم