عێراق 10 ڕاهێنەری زۆرانی ئێرانی دەگوازرێتەوە
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانبازی عێراق هەواڵی واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ 10 ئێرانی ڕاگەیاند.
ماڵپەڕی شەفەق نیوزی عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە فیدراسیۆنی زۆرانبازی ئەو وڵاتە گرێبەستێکی لەگەڵ 10 ڕاهێنەری ئێرانی بۆ پەرەپێدانی زۆرانبازی لەعیراق واژۆکردووە.
بە وتەی شەعلان عەبدولکازم سەرۆکی فیدراسیۆنی زۆرانبازی عێراق، فیدراسیۆنەکە بڕیارە شەش سەنتەری تایبەت بە زۆرانبازی لە سەرانسەری وڵاتدا دابمەزرێنێ بۆ بنیاتنانی نەوەیەکی نوێی زۆرانبازی عێراقی.
ئەم ڕاهێنەرە ئێرانیانە بەسەر دوو گروپدا دابەش دەبن کە یەکێکیان سەرپەرشتی هەڵبژاردەی زۆرانبازی نیشتمانی عێراق دەکات و گروپەکەی دیکەش لەناوەندە تایبەتەکانی زۆرانبازی لەشارەکانی کەرکوک و کەربەلا و بەسرە و دیوانیە و عەمارە و موسڵ کار دەکەن.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: