بەیاننامەی سوپای پاسداران لەمەڕ هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل
(0) /
زایەڵە - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەیاننامەیەکی لەبارەی دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئیسرائیل بڵاوکردەوە و لەمەڕ هەر چەشنە وەڵامدانەوەیێک هۆشداریی بە ئیسرائیل دا.
لە بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا هاتووە: لە بەرامبەر شەهیدکردنی ئیسماعیل هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید نیلفرۆشان، دڵی خاکە داگیرکراوەکانمان کردە ئامانج.
سوپای پاسداران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: ئەگەر ڕژێمی زایۆنی وەڵامی ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران بداتەوە، ڕووبەڕووی هێرشی توندوتیژ دەبێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: