سوپای پاسداران: سەدا 90ی هاویشتنەکان بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان لە ئیسرائیل پێکا
(0) /
زایەڵە - دەقی بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هاوپەیوەند بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لە ژێرناوی وەعدەی سادقی 2 بڵاو کرایەوە.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: هاوپەیوەند بە ڕاگەیێندراوی پێشوو، ڕۆڵەکانی ئێوە لە سوپای پاسدارانی ئێران بە پێی بەڵێنگەلێک کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و فەرماندە سەربازییەکان دابوویان؛ بە یارمەتی دیکەی هێزە چەکدارەکان لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادق 2 بە ڕەمزی یا ڕەسولەڵڵا ناوەندە ستراتیژیکەکانی ئیسرائیلیان بە مووشەکی بەرهەمهێنراوی دەستی ڕۆڵەکانی ئێران کردە ئامانج.
لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا هەندێک بنکەی ئاسمانی و ڕاداری، ناوەندی پیلان و داڕێژەری تیرۆری سەرکردەکانی بەرخۆدان بەتایبەتی شەهید دکتۆر ئیسماعیل هەنیە و ڕێبەری حزبوڵڵا سەید حەسەن نەسروڵڵا و فەرماندە سەربازییەکانی حزبوڵڵا، بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین و فەرماندەی سپای پاسداران کرایە ئامانج.
سەرەڕای ئژەوەی کە ئەو ناوچە بە پێشکەوتووترین و زیاترین سیستەمی بەرگری دەپارێزرا سەدا 90 ی هاویشتنەکان بە سەرکەوتوو ئامانجەکانیان پێکا و ئیسرائیل لە زاڵ بوونی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی کۆماری ئیسلامی شۆک بووە.
ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی بەرگری ڕەوا و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراوە و هەر جۆرە سەرکێشییەکی دوژمن بە شێوەی ماڵوێرانکەر و پەشیمان کەرەوە وەڵام دەدرێتەوە.
پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران
تێبينيێك بنێرە: